عێراق؛ زیاتر لە دە ملیۆن کەس لە ‌ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین

عێراق

08/07/2024     ژمارەی بینراو 251

راچڵەکین-

ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاشکرای کرد، زیاتر لە دە ملیۆن عێراقی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

حازم ردینی، جێگری سەرۆکی ناوەندەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، “سەرەڕای ئەو هەوڵە زۆرانەی حکومەت دەیکات لە ئاوەدانکردنەوەی ڕێگاوبان و خانووبەرە و سێکتەرەکانی تردا، کۆمەڵێک پرسی دیکەی گەورە هەن کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاوڵاتییانی عێراقی هیە، کە پرسی هەژاری و نەبوونی هەلی کارە لە کەرتی تایبەتدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەپێی داتاکانی وەزارەتی پلاندانان، نزیکەی 25%ی دانیشتوانی عێراق لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، کە زیاتر لە دە ملیۆن دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنێت، کە گەیشتووەتە 43 ملیۆن کەس".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەرچەندە وەزارەتی کار لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتییەوە، مووچەی مانگانە بەسەر دوو ملیۆن خێزان دابەشدەکات، زیاتر لە یەک ملیۆن خێزان هەن کە شایەنی ئەو مووچەیەن."

وتیشی، "زیاتر لە یەک ملیۆن و 650 هەزار کەسی بێکار تۆمارکراون، هەر بۆیە داوا لە حکومەت دەکەین کارێکی جدی بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری و بێکاری بکات لە ڕێگەی داڕشتنی پلانێکی ستراتیژی بۆ پێنج ساڵی داهاتوو کە تیشک دەخاتە سەر پاڵپشتیکردنی پیشەسازی نیشتمانی و کشتوکاڵ و کەمکردنەوەی هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی و پیشەسازی”.

هەروەها لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا، داوای ڕێگریکردن لە شەپۆلی هاتنی کرێکاری بیانی بۆ عێراق کردووە، کە نزیک بووەتە لە یەک ملیۆن کرێکاری بیانی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن