راچڵەکین-
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، سێ کەس کە "پێدەچێت ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان بن"، بەهۆی هێرشێکی ئاسمانییەوە برینداربوون. زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا بووە کە لە قەزای شنگال ئەنجامدراوە.
بەپێی زانیارییەکان، "بۆردومانەکە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کردووەتە ئامانج و سێ هاوڵاتی تێدابووە، و "پێدەچێت" ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان بن، هێرشەکە لە ڕۆژئاوای موسڵ لەسەر ئەو ڕێگایەی کە کۆمەڵگەی تەل قەساب و قەزای شنگال دەبەستێتەوە، ڕوویداوە.
ئاماژەی بەوەشکراوە، "بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی نزیک بۆ وەرگرتنی چارەسەر، و تا ئێستاش ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان لەنێویاندا هەبووە یان نا".