ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

کوردستان

09/07/2024     ژمارەی بینراو 3179

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەبارەی کۆکردنەوەی کرێی ئاو ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە، بەهۆی چەند گرفتێك و نوێکردنەوەی بەرنامەکانی سێرڤەری سەرەکی کۆکردنەوەی کرێی ئاو، بۆ ماوەیەکی کاتی کارەکانی خۆمان ڕادەگرین.

دەشڵێت:" داوا لە هاووڵاتیان دەکەین بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانیان ئەرک نەکێشن و سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاو  نەکەن تا خۆمان ئاگادارتان دەکەینەوە."

ئاماژە بەوەش کراوە، وەرگرتنی پارەی کرێی ئاوی وەسڵە شینەکە ئاساییە و هاووڵاتیان دەتوانن کرێی ئاوەکەی بدەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن