وەزارەتی كارەبا لەبارەی دابەشنەكردنی مووچەی فەرمانبەرەكانی روونكردنەوە دەدات

کوردستان

09/07/2024     ژمارەی بینراو 224

راچڵەكین -

وەزارەتی كارەبا روونكردنەوە لەبارەی دابەشنەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتە دەدات و رایدەگەیەنێت: خەرجیی مووچە و تەواوی شایستە داراییەكانی پۆلیسی كارەبا گواستراوەتەوە بۆسەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ.

لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی كارەبادا هاتووە، " وەزیری كارەبا لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی خێرای ئەو كێشەیەی بووەتە هۆی خەرجنەكردنی مووچەی وەزارەتەكەمان، لەم رووەوە هەمووان ئاگادار دەكەینەوە وەزارەتی كارەبا بە نووسراوی فەرمی ئەو تێبینییانەی لە راپۆرتی هەردوو دیوانی چاودێریی فیدراڵی و هەرێمدا هاتبوو، چارەسەر كردووە.

وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشكردووە، خەرجیی مووچە و تەواوی شایستە داراییەكانی پۆلیسی كارەبای هەرێم لەسەر میلاكی وەزارەتەكەیان بۆ سەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ گواستراوەتەوە. 

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی بڵاوكردەوە، كە مووچەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و وەزارەتی كارەبای تێدا نەبوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن