راچڵەکین-
وەزارەتی دارایی لیستی دابەشکردنی مووچەی چەند شوێنێکی بڵاوکردەوە کە بڕیارە ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەکانیان دابەش بکرێت.
بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بڵاوکرایەوە، ئەم چەند وەزارەتە ئەمڕۆ مووچەی مانگی حوزەیران وەردەگرن: وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی دارایی و ئابوری و وەزارەتی ناوخۆ دابەشدەکرێت.
هەر بەگوێرەی لیستەکە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دیوانی چاودێریی دارایی و مافی مرۆڤ، مووچە وەردەگرن.