راچڵەکین-
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی مەشقی تیمەکانی بەرگری شارستانی فڕۆکەخانەکە، لەناو فڕۆکەخانەدا مەشقى پراکتیکى ئەنجام دەدرێت.
فڕۆکەخانەى سلێمانى نێودەوڵەتى لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەچوارچێوەى پلانى مەشق و ڕاهێنانى تیمەکانى (بەرگرى شارستانى فڕۆکەخانە) ئەمڕۆ لە کاتژمێر (9:15)ى بەیانى بەمەبەستى ئەنجامدانى ڕاهێنان لەسەر کوژانەوەى ئاگرى فڕۆکە لەلایەن تیمەکانى (بەرگرى شارستانى فڕۆکەخانە)ەوە لەناو فڕۆکەخانەدا مەشقى پراکتیکى ئەنجام دەدرێت.