راکان جبوری لە دادگا سوێندی یاسایی دەخوات و وەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا دەستبەكاردەبێت

کوردستان

10/07/2024     ژمارەی بینراو 222

راچڵەکین-

ئەمڕۆ چوارشەممە، راکان جبووری دەچێتە دادگا و وەک ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک سوێندی یاسایی دەخوات. بەوەش دەبێتە بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەکە و سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات.

راکان جبووری، لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک بووە، ئەمڕۆ لەپاش سوێندخواردنی پۆستەکەی لەدەستدا نامێنێت.

شەوی رابردوو محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، لایەنە براوەکانی کەرکوک لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی شارەکە رێککەوتوون و رۆژی پێنجشەممەش یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەدەچێت.

پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رایگەیاند، “ئێمە پابەندین بە داواکەی سودانی بۆ بەستنی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کە رۆژی پێنجشەممە دەستنیشانکراوە". 

دەشڵێت:"راکان جبوری بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەکەیە، بەڵام تا ئێستا سوێندی یاسایی نەخواردووە، بۆیە ئەگەر لەبەردەم دادگای فیدڕاڵی کەرکوک سوێندی یاسایی بخوات، ئەو سەرۆکایەتیی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە دەکات و بانگهێشتنامە ئاڕاستەی ئەندامەکانی ئەنجومەن دەکات بۆ کۆبوونەوە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن