پێشمەرگەو سوپای عیراق ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش ئەنجام دەدەن

کوردستان

10/07/2024     ژمارەی بینراو 215

راچڵەكین -

هێزەكانی پێشمەرگە بەهاوبەشی سوپای عیراق بەمەبەستی راوەدوونانی پاشماوەكانی داعش، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان لە بناری چیای قەرەچوخ ئەنجامدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لیوای 14ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بە هاوبەشی لەگەڵ لیوای 50ی پیادە و فەوجی مغاویری سەر بە فیرقەی 14ی سوپای عیراق، ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان ئەنجام دا.

لە ئۆپەراسیۆنەكەدا، كە ئامانج لێی گەڕان و پشكنین بوو بە دوای حەشارگە و مۆڵگەی چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە ناوچەكەدا، هەردوو گوندی كوشاف، بناری چیای قەرەچوخ و كەناری رووباری زێی گەورە، كێوماڵ كران.

لەچوارچێوەی هەماهەنگییەكانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو سوپای عیراق، تائێستا چەندین ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان بۆ كێوماڵكردنی ئەو ناوچانە ئەنجامداوە كە جموجۆڵی پاشماوەكانی داعشی تێدا بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن