زانكۆی سلێمانی لەریزبەندی یەكەمی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دێت

کوردستان

10/07/2024     ژمارەی بینراو 173

راچڵەكین -

زانكۆی سلێمانی بۆ ئەمساڵ لەریزبەندی یەكەمی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دێت و لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراقیش پلەی چوارەمی گرتووە.

بەگوێرەی راپۆرتی نیوەی دووەمی ساڵی 2024ی پێگەی وێبۆمێتریكس، زانكۆی سلێمانی لە ڕانكینی (Transparent)دا لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆ حكومی و ئەهلییەكانی هەرێمی كوردستان، لە پلەی یەكەم دێت و لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆكانی عیراقیش پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە.

هەر بەپێی ریزبەندییەكە، زانكۆی سەڵاحەدین لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، لە پلەی دووەم و لەسەر ئاستی عیراقیش لە پلەی شەشەم دێت، زانكۆی دهۆكیش پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی هەرێم و پلەی 13یەمی لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق بەدەستهێناوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن