حكومەتی هەرێم لەبارەی پشووی یەكشەممە روونكردنەوە دەدات

کوردستان

11/07/2024     ژمارەی بینراو 424

راچڵەكین -

حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا رۆژی یەكشەممە داهاتوو دەوامی ئاسایی لە فەرمانگە حكومییەكان بكرێت و نەكرێتە پشووی فەرمی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو، ١٤ ی ٧ ی ٢٠٢٤، پشووی فەرمی نییە و دەوام لە دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان، ئاسایی دەبێت.

پێشتر بڵاوكرایەوە كە رۆژی یەكشەممە 14ی تەمموز، بە بۆنەی رۆژی راگەیاندنی كۆماری عیراق، دەكرێتە پشووی فەرمی لە هەرێمی كوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن