"ژینگەی تانجەرۆ پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە"

کوردستان

29/07/2024     ژمارەی بینراو 420

لایەنە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی لەگەڵ شاندێکی ئەمەریکی کۆبوونەوە سەبارەت بە چارەسەرکردنی ژینگەی تانجەرۆ.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە: دوابەدوای سەردانیکردنی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری ژینگەی عێراق و جێگری وەزیری ژینگەی عێراق و شاندی یاوەری بۆ ناوچەی تانجەرۆ بە مەبەستی چارەسەرکردنی ژینگەی ناوچەکە، ئەمڕۆ سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی پێشوازی لە شاندی ئەمەریکی (USAID، WFP) و نوێنەری وەزارەتی ژینگەی عێراق کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد: بۆ ئەو مەبەستە کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی و بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی و بەرێوەبەری ئاوی سلێمانی و نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەشکرد: لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەت وتی، لە ئێستادا بۆ پاراستنی ژینگەی ناوچەکە کە گرێدراوی ژینگەی عێراق و جیهانە، پێوستیان بە چارەسەری زۆر بەپەلە هەیە، چونکە ژینگەی تانجەرۆ کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر تەندروستی هاوڵاتییان و بەنداوی دەربەندیخان و خوارووی عێراق.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن