راچڵەکین-
ئیسماعیل هەنیە کە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە تاران کوژرابوو، بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان چووبووە ئێران.
بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هەنیە بە هۆی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلەوە کوژراوە.
ئەلعەرەبیە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، هەنیە بە هەڵدانی ڕاستەوخۆی مووشەک بۆسەر جەستەی کوژراوە.
ئاژانسی هەواڵی فارس، سەر بە سوپای پاسداران، وردەکارییەکانی کوژرانی ئیسماعیل هەنیەی خستەڕوو و ڕایگەیاند کە ئەمە لە دەوروبەری کاتژمێر 2:٠٠ی بەیانی ڕوویداوە.
ناوبراو لە یەکێک لە "شوێنە تایبەتەکانی بریندارانی جەنگ لە باکووری تاران" جێگیر بووە.
بە گوتەی ئەو پێگە هەواڵییە، هەنیە بەهۆی "هەڵدراوێکەوە کە لە ئاسمانەوە کەوتووە" کوژراوە.
تۆڕی ئەلمەیادین نووسیویەتی هەنیە لە تاران بە هەڵدانی مووشەکێک لە وڵاتێکی دیکە وەکوژراوە.