کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

کوردستان

01/08/2024     ژمارەی بینراو 271

راچڵەکین-

بەپێی پێشبینی کەشناسیی هەرێم، پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و سبەی گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەردا نایەت. گەرمیان بە 44 پلە گەرمیترین و حاجی ئۆمەرانیش بە 28 پلە نزمترین پلەی گەرمی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیان هەیە.

لە ڕاگەیەندراوی کەشناسی هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ. 

سەبارەت بە سبەی هەینی؛ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە كەشدا. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 42  

سلێمانی : 40  

دهۆک : 40 

کەرکوک : 43

هەڵەبجە : 42 

زاخۆ :41  

سۆران : 39

حاجی ئۆمەران : 28

گەرمیان : 44

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن