وتەبێژی یەکێتی: پارتی لە نیوەشەو خەڵکی شەنگالی بەجێهێشت

کوردستان

03/08/2024     ژمارەی بینراو 147

راچڵەكین-

لە ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی شەنگال وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، هێزەکانی پارتی لە نیوەشەودا خەڵكی شەنگالیان بەجێهێشت.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاگاداری قەبارەی ئەو هێرشە بوون کە 10 ساڵ پێش ئێستا کرایە سەر شەنگال و دەبوو خەڵکی ناوچەکەیان ئاگادار بکردایەتەوە نەوەک لە نیوەی شەودا هەڵبێن و خەڵکەکە بەجێبهێڵن.

ئاماژەی بەوەشکرد: بڕیار وابوو لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو بەرپرسانەی لە رووداوەکەدا کەمتەرخەمبوون پێکبهێنرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا کەس نازانێت ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان چی بوو، باشتر وایە لەجێگەی رشتنی فرمێسکی تیمساحی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بڵاوبکرێتەوە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن