راچڵەكین -
بەبۆنەی یادی چلەی ئیمام حوسێن، پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا رۆژی پێنجشەممە بكرێتە پشووی فەرمی لەو پارێزگایە.
رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا بەبۆنەی یادی چلەی ئیمام حوسێن، رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حكومییەكانی پارێزگاكە.
ئەمەش لەكاتێكدایە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاریدا رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەبۆنەی یادی چلەی ئیمام حوسێن، لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت بكرێتە پشووی فەرمی.