راچڵەكین -
بەبۆنەی رێورەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، سبەینێ لەبەغداو چەند پارێزگایەكی دیكەی عیراق دەكرێتە پشووی فەرمی.
هەریەك لە پارێزگاكانی بەغدا، كەربەلاو بابل، بەسڕە، میسان و واست، بڕیاریاندا سبەینێ دووشەممە بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت، جگە لە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان، كە دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن.
پشووەكە بەبۆنەی یادی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێنە، بۆئەوەی دەرفەت بە هاووڵاتیان و فەرمانبەران بدرێت بەشداری لە رێورەسمەكەدا بكەن.
پێشتریش ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف بڕیاریدابوو بەبۆنەی رێورەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، یەك هەفتە بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت، كە سبەینێ دوایین رۆژی پشووەكە دەبێت.