دوو کوڕ و باوکێک لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە سووتێندران

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 958

راچڵەکین-

لە قەزای بێجی کۆمەڵێک چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر ماڵێک و سێ کەسیان لێ دەکوژن و پاشان تەرمەکانیان دەسووتێنن.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، لە گەڕەکی عەسریی قەزای بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین، چەند چەکدارێک چوونەتە سەر ماڵێک و سێ کەسی خێزانێکیان کوشتووە، دواتریش لاشەکانیان سووتاندوون.

بەپێی زانیارییەکان، شوێنی ئەشکەنجە بەجەستەیانەوە دیاربووە و یەکێکیان بەدەستی بەستراوەوە کوژراوە.

لە ئێستادا چەکدارەکان هەڵهاتوون و هێزە ئەمنییەکان هەوڵ بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنیان دەدەن.

بەهۆی ئەم رووداوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی تاوانبارانی رووداوەکە، لەو ناوچەیە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن