لەناوچەیەكی عیراق ژمارەیەك چەكدار كوژران

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 177

وێنە.. ئەرشیف

راچڵەكین -

لە هێرشێكی ئاسمانیدا بۆسەر حەشارگەكانی تیرۆریستانی داعش لەسنووری پارێزگای ئەنبار، 14 چەكداری ئەو گروپە تیرۆریستییە كوژران.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق، كە ئەمڕۆ هەینی بڵاوكراوەتەوە، لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكدا لە ناوچە بیابانەكانی پارێزگای ئەنبار، كە ئامانج لێی ریشەكێشكردنی پاشماوەكانی داعش بوو لەناوچەكە،  14 چەكداری داعش لە هێرشێكی ئاسمانیدا كوژران، كە هەندێكیان سەركردەی ئەو گروپە تیرۆریستییە بوون.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكراوە، هێرشە ئاسمانییەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی هناوپەیمانی نێودەوڵەتی بووەو پرۆسەكەش سەركەوتنی بەدەستهێنا.

لە هێرشە ئاسمانییەكەدا، جگە لە كوژرانی ئەو ژمارە زۆرەی تیرۆریستانی داعش، كۆگایەكی عەمباركردنی چەك و تەقەمەنیی گروپەكەش لەناوبرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن