ئەو کەسانەی سێ ئەندامی خێزانێکیان سووتاند دەستگیرکران

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 855

راچڵەکین-

قائیمقامی قەزای بێجی سەر بەپارێزگای سەلاحەدین رایگەیاند؛ ئەو تاوانبارانەی چەند رۆژێک لەمەوبەر سێ ئەندامی خێزانێکیان کوشت، دەستگیرکران. یەکێک لە بکوژەکان خزمی ئەو خێزانە بووە.

بە وتەی قائیمقامی بێجی، تاوانبارەکان پێکدێن لە دوو کەس و، کەسێکیان خزمی ئەو خانەوادەیە و لەگەڵ خاوەنماڵەکە پێکەوە کاردەکەن.

دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە بەمەبەستی دزی رۆشتوونەتە ماڵەکە ئەو تاوانەیان ئەنجام داوە.

دوو رۆژ لەمەوپێش، لە گەڕەکی عەسریی قەزای بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین، ئەم چەکدارانە چوونە سەر ئەو ماڵە و سێ کەسی خێزانەکەیان کوشت، دواتریش لاشەکانیان سووتاندن.

بەپێی زانیارییەکان، شوێنی ئەشکەنجە بەجەستەیانەوە دیاربووە و یەکێکیان بەدەستی بەستراوەوە کوژراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن