رۆناڵدۆ داوای رزگارکردنی یانەکەی دەکات

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 22

راچڵەکین-

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کاپتنی پورتوگالی ئەلنەسر، لە ئاستی گواستنەوەی هاوینەی تیپەکەی ڕازی نییە و باوەڕی وایە ناتوانێت ئەم تیپە بەرەو پاڵەوانێتی ببات. داوا دەکات هەنگاوی بەپەلە بگیرێتەبەر بۆئەوەی لەم دۆخە رزگاریان ببێت.

یانەکەی رۆناڵدۆ لە سعودییە، لە دوو وەرزی کۆتایی خولی سعودیە، پاڵەوانێتییەکەی رادەستی تیپەکانی ئیتیحاد و هیلال کرد، ئێستا هیوادارە لە وەرزی سێیەمی ئامادەبوونی ڕۆناڵدۆ، نازناوەکە بۆ خۆیان ببەن. بەڵام نەسر لە گواستنەوەی هاوینەدا زۆر سەرکەوتوو نەبووە.

بە پێی ڕاپۆرتی سپۆرتی سعودییە؛ لە کاتژمێرەکانی کۆتایی گواستنەوەکانی هاوینەدا، نەسر نەیتوانی موتعەب ئەلحەربی یاریزانی یانەی شەباب وەربگرێت و ئەم یاریزانە گەنجە چووە ئەلهیلال.

هەروەها لەلایەکی دیکەوە هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەندەرسۆن تالیسکا، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی نەسریش بڵاوبووەتەوە.

یانەی نەسر لە گواستنەوەکانی هاوینەدا هیچ ئەستێرەیەکی جیهانی بۆ خۆی ڕانەکێشا، بە پێچەوانەی ڕکابەرەکانی دیکەی وەک ئەلهیلال و ئیتیحاد و ئەهلی، ئێستا ڕۆناڵدۆ دەیەوێت هەنگاوی بەپەلە و چاکسازی لەم تیپەدا بگیرێتەبەر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن