حكومەتی عیراق بڕیارێك لەبارەی حەشدی شەعبی دەدات

عێراق

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 199

راچڵەكین -

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا پارەی تەرخانكراو بۆ هێزەكانی حەشدی شەعبی لە بوجەی 2024 زیاد بكات.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا بە زیادكردنی پارەی تەرخانكراو بۆ هێزەكانی حەشدی شەعبی لە بودجەی ئەمساڵ.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، مەبەست لە زیادكردنی پارەی تەرخانكراو بۆ حەشدی شەعبی، بۆ گرەنتیكردنی مووچەو دەرماڵەی چەكدارانی ئەو هێزەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن