ئۆتۆمبێلێک لە خەلەکان بۆردوومان کرا و کوژراو هەیە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 214

راچڵەکین-

لە خەلەکان ئۆتۆمبێلێک لە رێگەی درۆنەوە بۆردوومانکراوە و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی خەلەکان لە قەزای دووکان ئەو ئۆتۆمبێلە کرایە ئامانج، بەپێی زانیارییەکان  لە رێگەی درۆنەوە بووە.
 
مەڵبەند حەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی خەلەکان رایگەیاند، "ئۆتۆمبێلێکی جێب بۆردوومان کراوە و بەهۆیەوە سێ کەسی تێدا بووە هەر سێ کەسەکە سووتاون و گیانیان لەدەستداوە".

تاوەکو ئێستا ناسنامەی قوربانییەکان دیارنییە. هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن