راچڵەکین-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی 25ی مانگی نۆی وەک رۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرد.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا، رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی 25 9ی 2024، یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (2024 - 2025) بێت.