هەولێر.. ئەو تۆمەتبارەی تەقەی لە هاوڕێیەكی خۆی كردبوو دەستگیركرا

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 188

راچڵەكین -

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە دوای گەڕانەوەی لە یانەیەكی شەوانە، تەقە لە هاوڕێیەكی خۆی دەكات و برینداری دەكات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر،دوای ئەوەی تۆمەتبارێك بەناوی (ئ.خ.ا) لەگەڵ هاوڕێكانی دەچێت بۆ یانەیەكی شەوانەو لەدوای هاتنە دەرەوەیان، لەگەڵ هاوڕێكانی دەبێتە دەماقاڵێیان و توندوتیژی دروستدەبێت، تۆمەتبارەكە تەقە لە یەكێك لە هاوڕێكانی دەكات و برینداری دەكات.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوە، هێزەكانیان تۆمەتبارەكەیان دەستگیر كردو لە ئێستادا  پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخراوەو ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند كراوە بەپێی بڕگەی 31 لە ماددەی 405ی یاسای سزادانی عیراقی، راگیراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن