ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە کۆتاییهات

وەرزش

08/09/2024     ژمارەی بینراو 287

راچڵەکین سپۆرت -

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە وادەی نەشتەرگەری بۆ مارک بێرناڵی یاریزانەکەی دیاریکردووە، دوای پێکانەکەی بەم دواییە.

بێرناڵ لە کاتی یاری یانەکەی بەرامبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ، لە گەڕی سێیەمی خولی ئیسپانیا تووشی بچڕانی بەستەرەی ئەژنۆ بوو.

یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، بێرناڵ تووشی بچرانی ئەژنۆی پێی چەپی بووە، ئەمە جگە لە پێکان لە ئێسقانی پێشەوەی ئەژنۆی.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (ئاس)ی کەتەلۆنی، بڕیارە سبەی دووشەممە، بێرناڵ (17 ساڵ) نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بێرناڵ لانیکەم بۆ ماوەی 10 مانگ لە بەشداریکردن لە مەشقەکانی بە کۆمەڵ و یارییە فەرمییەکان ئامادە نابێت، ئەمەش دڵنیای دەدات لە ئامادەنەبوونی لە باقی یارییەکانی ئەم وەرزەی ئێستادا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن