راچڵەکین-
بۆ ماوەی دوو رۆژ لە (14 و 15 / 9/ 2024) بەهۆی قیرتاوكردنی بەشێكی رێگای (سۆران - خەلیفان) لەناو گەلی عەلی بەگ، رێڕەوی هاتن لە هەولێر بۆ سۆران لە كاتژمێر ٧ی بەیانی تاكو كاتژمێر ٧ی ئێوارە دادەخرێت.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاندووە: بەم هۆیەوە هاووڵاتیان دەتوانن رێگای (بێخال -ڕواندز -سۆران) بەكاربهێنن بەڵام رێڕەوی چوون لە سۆران بۆ هەولێر كراوە دەبێت.