یاد نەقشبەندی: خزمەتگوزاری نەخۆشخانەی هیوا بۆ منداڵان لە بەرزترین ئاستدایە

کوردستان

18/09/2024     ژمارەی بینراو 230

راچڵەکین-

 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیەنێت، ئاستی خزمەتگوزاری بۆ منداڵە تووشبووەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکەی ئەوان لە بەرزترین ئاستدایە.

یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایگەیاند: ئاماری تووشبوونی منداڵان بە نەخۆشی شێرپەنجە بەردەوام لە زیادبووندایە، بەڵام تووشبوونی ئەوان بەو نەخۆشییە واتای کۆتاییهاتنی ژیانیان نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئاستی خزمەتگوزاری بۆ منداڵە تووشبووەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکەی ئێمە لە بەرزترین ئاستدایە، لە ماوەکانی رابردوودا لەسەر ئەرکی ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان قاوشەکانی نەخۆشخانەکەمان نوێکراونەتەوە و لە ئێستادا لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراقەوە نەخۆش سەردانمان دەکات.

باسی لەوەشکرد: پێویستە سەنتەری دەستنیشانکردنی پێشوەختەی نەخۆشخانەی هیوا گەورەتربکرێت و کار بۆ فراوانکردنی نەخۆشخانەکە بکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن