راچڵەکین-
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندیکرد بە ریزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە.
میدیای فەرمی یەکێتی
نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاراس محەمەد ئاغا
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە هاوڕێیەتی حاجی فارس یونس ئاغا رەشگەری و
ژمارەیەک لە دانیشتووانی گوندی زێراف دەڤەری سورچیاتی سەردانی شێخ سالار سەدڕەدین
سورچی، کەسایەتی دیاری دەڤەرەکەیان کرد کە خۆی و خانەوادە و کەسوکاری پەیوەندییان
بە ریزەکانی یەکێتییەوە کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد:
ناوبراو برازای شێخ ئەحمەد سورچییە و بۆ ماوەی هەشت ساڵ ئەندامی ئەنجومەنی
ۆارێزگای دهۆک بووە لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان.