وادەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی هێزەكانی 70 ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

10/10/2024     ژمارەی بینراو 198

راچڵەكین -

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت: لەسەر بنەمای گفتوگۆو ڕێكەوتن لەگەڵ نوسینگەی قوباد تاڵەبانی و وەزارەتی پێشمەرگە، بڕیاردرا مووچەی مانگی ئاب-ی خانەنشینانی هێزەكانی یەكەی 70 تەمیل بكرێت و لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەكانیان دابەش دەكرێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر بنەمای گفتوگۆو ڕێكەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، تەمویلی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەكانی یەكەی 70 كراو لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەكانیان دابەش دەكرێت.

لە بەشێكی راگەیەندراوكەدا هاتووە، پێویستە تا كۆتایی ئەمساڵ دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی هێزەكانی یەكەی حەفتا ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی لەوەزارەتی پێشمەرگە بكرێت و دوای وردبینی و پەسەندكردنی، دۆسییەكان رەوانەی وەزارەتی دارایی بكرێت.

راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی، لەدوای ئەوە دێت راگەیاندنی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لیوا روكن عومەر ساڵح حەسەن، فەرماندەی هێزەكانی 70 داوای لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد مووچەی ئەو خانەنشینانەی هێزەكانی 70 كە گرفت بۆ مووچەكانیان دروستبووە خەرج بكرێت، قوباد تاڵەبانی وەڵامی داواكەی فەرماندەی هێزەكانی 70ی دایەوە و فەرمانی كرد بە خەرجكردنی مووچەی تەواوی ئەو خانەنشینانەی هێزەكانی 70 كە مووچەكانیان گرفتی هەبوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن