راچڵەکین-
بڕیارە سبەی وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی بگاتە شاری بەغدا.
میدیا ئێرانییەکان
بڵاویانکردەوە: سبەی یەکشەممە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دەگاتە شاری
بەغدا و چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجام دەدات.
ئاماژەیان
بەوەشكرد: لە کۆبوونەوەکانی نێوان بەرپرسانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئێران گفتوگۆ
لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکەوە دەکرێت بە تایبەتیش هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر
غەززە و لوبنان.
پێشتر کەناڵی CNNی ئەمەریکی بڵاویکردبووەوە، ئێران نیگەرانە لە ئەگەری وەڵامی هێرشە مووشەکییەکانی لەلایەن ئیسرائیلەوە و بۆ ئەو مەبەستەش دەستیکردووە بە راوێژ لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.