هێرشی توركیا بۆسەر شنگال ژمارەیەك قوربانی لێدەكەوێتەوە

کوردستان

25/10/2024     ژمارەی بینراو 422

راچڵەكین -

سوپای توركیا بەردەوامە لە هێرشەكانی بۆسەر ناوچەكانی كوردستان و لەئەنجامی بۆردومانكردنی قەزای شنگال، سێ چەكداری یەبەشە شەهید بوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، سوپای توكریا چەند جارێك سنووری قەزای شنگالی بۆردومانكرد، بەوتەی حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان لە سنووری شنگال، كە قسەی بۆ رووداو كردووە، لەئەنجامی بۆردومانەكان، سێ چەكداری یەبەشە شەهید بوون.

ئەمەش لە كاتێكدایە شەوی رابردوو هێزەكانی توركیا بەچڕی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستانیان بۆردومانكردو بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری، 12 كەس گیانیان لەدستداوەو چەندین كەسی دیكەش بریندار بوون. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن