راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی
بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچەکان هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم
بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەروەها
پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، لە زۆربەی کاتەکاندا
ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و
خێرایی با لەنێوان پێنج بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی
گەرمای سبەی ناوچەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 24
سلێمانی : 22
دهۆک : 23
کەرکوک : 26
هەڵەبجە : 23
زاخۆ :24
سۆران : 22
حاجی ئۆمەران : 13
گەرمیان : 26