راچڵەکین-
لە هێرشێکی چەکداریدا لە سنووری پارێزگای سیستان و
بەلوچستانی ئێران 10 کەس کوژران.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە: هێرشی چەکداری بۆ
سەر یەکێک لە بنکەکانی پۆلیس لە تەفتانی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوجستان
ئەنجامدراوە و بەوهۆیەشەوە 10 کەس کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکرد: هێرشەکە لەلایەن دوو کەسەوە
ئەنجامدراون و تاوەکو ئێستا نازانرێت سەر بە چ گروپ و لایەنێکن، لێکۆڵینەوەکانیش
لەوبارەیەوە دەستیانپێکردووە.