راچڵەكین -
پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: لە سبەینێوە گەشتیارانی پارێزگای سلێمانی لەكاتی گەشتكردن، دەتوانن هاوشێوەی هاووڵاتیانی پارێزگاكانی تری عیراق، سوود لە كڕینی دۆلار بە نرخی رەسمی وەربگرن.
د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، رایگەیاند: لە ماوەی رابردوو لە هەوڵدابووین بۆ كردنەوەی دەروازەی فرۆشتنی دۆلار لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە بە گەشتیاران، خۆشبەختانە لە سبەینێوە گەشتیارانی پارێزگای سلێمانی لەكاتی گەشتكردن، دەتوانن هاوشێوەی هاووڵاتیانی پارێزگاكانی تری عیراق، سوود لە كڕینی دۆلار بە نرخی رەسمی وەربگرن.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئاماژەی بەو كەس و لایەنانە كرد كە هاوكار بوون لە دەرچووانی بڕیارەكەو رایگەیاند: جێی خۆیەتی دەستخۆشی لە هەموو ئەو لایەنانە بكەین كە هاوكار بوون، لەوانەش (پارێزگاری بانكی ناوەندی، بەڕێوبەری گشتی بانكی تی بی ئای و بەڕێوبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی).