درامای" البرنس"
ڕاچڵهكین-
ده‌ركه‌وتنی هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری " محمد ره‌مه‌زان" له دیمه‌نێكی هه‌ڵه‌ی درامای" البرنس" كه ئێستا وه‌ك درامایه‌كی مانگی ڕه‌مه‌زان نمایش ده‌كرێت بۆته جێی گاڵته پێكردن له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
له ئه‌ڵقه‌ی شه‌ش دا ئه‌م هونه‌رمه‌نده كاره‌كته‌ری كه‌سێك ده‌كات كه توشی ڕوداوی هاتوچۆ بووه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كانی، دوای ئه‌وه‌ی ده‌برێته نه‌خۆشخانه و پزیشك و په‌رستاره‌كان له ده‌وری ده‌بن، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی دیمه‌نێكی دراماكه ئه‌وه‌یه كه ئامێری هێڵكاری دڵ له‌سه‌ر قۆڵی ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌ستراوه له‌كاتێكدا ده‌بوو له‌سه‌ر سنگی دابنرایه.
یه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به گاڵته جاڕیه‌وه پۆستی له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه كردوه و نوسیویه‌تی" پێده‌چێت ڕه‌مه‌زان هێڵكاری دڵی له قۆڵیه‌وه بۆی بكرێت"