راچڵەکین-
سەرۆککۆماری تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، 470 پێگەی گروپە چەکدارەکانیان بە ئامانج گرتووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: دوای
هێرشە تیرۆستییەکەی سەر ئەنقەرە کە رۆژی 23ی ئەم مانگە ئەنجامدرا، 470 پێگەی گروپە چەکدارەکانی دژی وڵاتەکەمان لە
عێراق و سوریا کردووەتە ئامانج و 213 ئەندامی ئەو گروپانەشمان کوشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: بە زیادەوە وەڵامی هێرشەکەی سەر
ئەنقەرەمان داوەتەوە، بە دڵنیاییەوە ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و سەربازییەکانمان لە عێراق
و سوریا بەردەوام دەبن.