کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان

کوردستان

29/10/2024     ژمارەی بینراو 279

راچڵەکین- 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچەکان هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمار کراوەکانى دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەناوچەشاخاوییەکان هەورى تەواو دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ و خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی ناوچەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 25 
سلێمانی : 24 
دهۆک : 23
کەرکوک : 26
هەڵەبجە : 25
زاخۆ :25  
سۆران :23
حاجی ئۆمەران : 11
گەرمیان : 27

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن