ئیسپانیا.. بارانبارین و لافاو زیاتر لە 50 قوربانی لێدەكەوێتەوە

جیهان

30/10/2024     ژمارەی بینراو 215

راچڵەكین -

لەئەنجامی ئەو شەپۆلی بارانبارینە بەهێزەی كە ماوەی دوو رۆژ شاری ڤالێنسیای لە ئیسپانیا گرتەوەو بەهۆیەوە لافاو دروستبوو، زیاتر لە 50 كەس گیانیان لەدەستدا.

میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویانكردەوە، ئەو شەپۆلە بەخوڕەی بارانبارین كە ماوەی دوو رۆژی بەردەوام شاری ڤالێنسیای لە رۆژهەڵاتی وڵات گرتەوەو بەهۆیەوە لافاو دروستبوو، زیانێكی زۆری بەو شارە گەیاندو هاوكات 51 كەسیش گیانیان لەدەستدا.

لافاوەكەی ڤالێنسیا، كە مەترسیدارترین لافاو بووە بەدرێژایی چەندین ساڵی رابردوو، ئاستی ئاوی رووباری شارەكەی بەرزكردەوەو چەندین ناوچەش بە قوڕولیتە داپۆشرا، هاوكات ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبوو، سەدان ئۆتۆمبێلیش ژێرئاو كەوتن.

حكومەتی ئیسپانیا بڵاویكردەوە كە تائێستاش تیمەكانی فریاگوزاری سەرقاڵی رزگاركردنی ئەو هاووڵاتییانەن كە ناوچەكانیان دووچاری زیانێكی گەورە بەهۆی لافاوەكە بووەتەوەو سەدان كەسیش گواستراونەتەوە بۆ شوێنە ئارامەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن