راچڵەكین -
سوپای ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی هێرشێكی فراوان بۆسەر لوبنان دەكات و هۆشداریشی بە دانیشتووانی چەند شارێكی باشووری ئەو وڵاتە داوە بەزووترین كات ناوچەكانیان جێبهێڵن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای ئیسرائیل لە بانگەوازێكدا بۆ دانیشتووانی 9 شارو چارۆشكەی باشوورو باشووری رۆژهەڵاتی لوبنان، داوای لێكردن لەپێناو سەلامەتی ژیانیان، بەپەلە ناوچەكانیان جێبهێڵن، چونكە دەبێتە ئامانجی هێرشی ئاسمانیی و بۆردومان دەكرێن.
لەدوای بانگەوازەكەی سوپای ئیسرائیل، شەپۆلێكی نوێی كۆچكردنی دانیشتووانی باشوورو باشووری رۆژهەڵاتی لوبنان دەستیپێكرد، بەتایبەتی شاری بەعلەبەك و ناوچەكانی دەوروبەری، كە هێزەكانی حزبوڵڵا بەچڕی لەو ناوچانە جێگیركراون.
هۆشدارییەكەی سوپای ئیسرائیل هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرش و بۆردومانەكانی، كە بەپێی ئامارێكی فەرمیی لوبنان، بەهۆی بۆردومانەكانەوە، زیاتر لە سێ هەزار باڵەخانە لە باشووری ئەو وڵاتە بۆردومانكراون و بەبرشی زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلاریش زیان بەر ژێرخانی ئابووری كەوتووەو زیاتر لە 40 هەزار دار زەیتوونیش سووتاون.