ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان دووپاتیان کردەوە کە یانەی بەرشەلۆنە بە وردی چاودێری پێگەی هێرشبەرە ئیتاڵیەکەی میلان دەکات، بەتایبەتی دوای ئەوەی لەم دواییانەدا لەگەڵ پاولۆ فۆنسیکای ڕاهێنەرەکەی چووەتە ڕووبەڕووبوونەوە.
ڕۆژنامەی "سپۆرت" دووپاتی کردەوە کە بەرشەلۆنە ڕافایل لیاو دەخاتە بەرنامەی کارەکانییەوە بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا دانوستان لەسەر کڕینی ڕافایل لیاو بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیاو دەستیکردووە بە هەستکردن بە ماندووبوون لە دۆخی ڕۆسۆنێری، بەتایبەتی کە ڕاهێنەرەکەی بۆ 3 یاری لەسەر کورسی یەدەگ دانیشاندووە.
سپۆرت ڕوونیشیکردەوە، بارسا بەدواداچوون بۆ دۆخەکەی دەکات بۆ دانوستان لەسەر کڕینی ئەگەر نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەدا گونجاو بێت.
لیاو (25 ساڵ) لە دۆخێکی ئاڵۆزدا لە میلانۆ دەژی. یانە ئیتاڵییەکە ڕایگەیاند، لەم هاوینەدا بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێت بگوازرێتەوە، کاتێک بەرشەلۆنە هەوڵیدا لە ڕێگەی خۆرخی مێندیزی بریکارەوە لێی نزیکبێتەوە.
بەڵام بەهۆی سنووردارکردنی مووچەی بلاوگراناوە پرۆسەکە نەتوانرا جێبەجێ بکرێت. هاوینی داهاتوو، یانە کەتەلۆنییەکە هێشتا لە پێشینەی کارەکانیدایە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانێکی باڵی چەپ و یاریزانە پورتوگالییەکە بەگوێرەی سەرچاوەکە لە لیستەکەدا دەبێت بە مەرجێک نرخەکەی گونجاو بێت.