ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەبارەی سەرژمێرییەوە چەند بڕیارێك دەدات

عێراق

05/11/2024     ژمارەی بینراو 263

راچڵەكین - 

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق داواكارییەكان كوردی لەبارەی سەرژمێری گشتی پەسەند دەكات و بۆ كەركوكیش سەرژمێری ساڵی 1957 دەكرێتە پێوەر. 

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی، كۆبووەوە. 

لە كۆبوونەوەكەدا ئەو تێبینییانەی لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە سەبارەت بە سەرژمێری پێشكەش كرابوون، دەنگی لەسەر درا و بڕیاردرا لە سەرژمێری گشتیدا هاووڵاتیان لەسەر بنەمای ناوچە رەسەنەكانی خۆیان تۆمار بكرێن، نەك شوێنی نیشتەجێبوونیان. 

سەبارەت بە پارێزگای كەركوكیش، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا دانیشتوانی ئەو پارێزگایە بەپێی سەرژمێریی ساڵی 1957 تۆمار بكرێن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن