سلێمانی.. تۆمەتبارێك بەبڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

تەندروستی

07/11/2024     ژمارەی بینراو 309

راچڵەكین -

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە چەند جارێك دزی لە ماركێتێك كردبوو، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا بڕێكی ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە چەند جارێك دزی لەماركێتەكەی كراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەرینەوە تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

تۆمەتبارەكە ناوی (خ، م، س) تەمەنی 48 ساڵە، بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی، پێشینەی تاوانی هەیەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ كە بەتۆمەتبار بووە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن