ئایا باڵای بەرز دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە؟

تەندروستی

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 245

راچڵەکین-

چەندین توێژینەوە پەیوەندیی نێوان بەرزی باڵا و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجەیان پشتڕاستکردووەتەوە. 

بەپێ راپۆرتێکی سندووقی جیهانی توێژینەوەی شێرپەنجە کە ماڵپەڕی "روسیا تودەی" وردەکارییەکەی بڵاوکردووەتەوە، بەڵگەی بەهێز هەیە کە کەسانی باڵابەرز زیاتر تووشی شێرپەنجەی پەنکریاس و ریخۆڵە و ناوپۆشی منداڵدان و هێلکەدان و پرۆستات و گورچیلە و پێست و مەمک دەبن. 

لە توێژینەوەیەکدا لەسەر یەک ملیۆن ژن لە بەریتانیا دەرکەوتووە بۆ ١٥ لە کۆی ١٧ حاڵەتی شێرپەنجە کە پشکنینیان بۆ کراوە، تا باڵایان بەرزتر بووبێت، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە زیاتر بووە. 

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە هەر "١٠ سمـ"ـێک بەرزیی باڵا لە مەودای ئاسایی بۆ مرۆڤ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە بە رێژەی نزیکەی ١٦٪ زیاتر دەکات. 

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن