راچڵەكین -
سەرۆكوەزیرانی عیراق لە سەركەی بۆ ئیسپانیا، چوار یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆ دەكات، كە بوارەكانی پیشەسازی و بازرگانی دەگرێتەوە.
نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومەتی عیراق لەمیانی سەردانەكەی بۆ ئیسپانیا، لە شاری مەدرید لەگەڵ پیدرۆ سانشێز، سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە كۆبووەوەو رێككەوتن لەسەر واژۆكردنی چوار یاداشتی لێكتێگەیشتنی هاوبەش.
یاداشتەكان چەند بوارێك لەخۆدەگرن، لەوانە، هاریكاری لە بواری یاسایی و ئاڵوگۆڕی ئەزموون، هاریكاری لەبواری بازرگانی لەنێوان فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەكانی عێراق و ژووری بازرگانی ئیسپانیا، هەروەها یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیش لە نێوان فیدراسیۆنی پیشەسازی عێراق و فیدراسیۆنی ئیسپانیا بۆ ڕێكخراوی بازرگانی و كۆمپانیاكان واژۆكرا.
سەرۆكوەزیرانی عیراق رایگەیاند: ئامانج لە سەردانەكەمان بۆ ئیسپانیا، پتەوكردنی پەیوەندی و هاریكاری هاوبەشی نێوان هەردوو ووڵاتە لەسەرجەم بوارەكاندا.