راچڵەکین-
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئەوەش هاتووە، سبەی شەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لەگەڵ دروست بوونی كەمێك تەم لە هەندێك ناوچە لە كاتەكانی بەیانیدا و پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 6 پلەى سیلیزى
سۆران : 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى