مێسی: دەگەڕێمەوە بۆ بەرشەلۆنە

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 170

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لیۆنێل مێسی ئەفسانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و یاریزانی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکرد کە دەیەوێت لەداهاتوودا بگەڕێتەوە و ژیان لە بەرشەلۆنە بەسەر بەرێت.

لیۆنێل مێسی ئێستا لە یانەی ئینتەرمیامیە دوای ڕۆیشتنی لە پاریس سان جێرمان، کە پێش گواستنەوەی بۆ ئینتەرمیامی هەوڵی گەڕانەوەی بۆ بارسا هەبووە، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.

لیۆنێل مێسی هەست دەکات بارسێلۆنا ماڵی خۆیەتی دوای ئەوەی ڕووی لە تیپی کەتەلۆنی کردووە و ژیانی خۆی بە 180 پلە گۆڕیوە، بەو پێیەی لە تەمەنی 13 ساڵیدا لەوێ بووە.

لە نوێترین لێدوانیدا لیۆنێل مێسی دەڵێت: ژیانم ئەوەیە لە بەرشەلۆنە بژیم، ئەوێ نیشتیمانی منە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنانەت دوای ئەوەی ڕۆیشتین، بیرۆکەی گەڕانەوە هەمیشە لە مێشکماندا ماوەتەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەست دەکەم کەتەلۆنیم، زۆر بیری بەرشەلۆنە دەکەم، مەبەستمان ئەوەیە بگەڕێینەوە بۆ ئەوەی لەوێ بژین”.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن