راچڵەکین-
سوپای سوریا بەیاننامەیەکی
سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی هەردوو شاری ئیدلیب و حەلەب بڵاوکردەوە.
سوپای سوریا ئاماژەی
بەوەکردووە: گروپە تیرۆرستییەکان لە چەند رۆژی رابردوودا بە پاڵپشتی هەزاران
تیرۆرستی دەرەکی و چەکی قورس و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، هێرشیانکردووەتە سەر شارەکانی
حەلەب و ئیدلیب.
باسی لەوەشکردووە: لە
ئاکامی هێرشەکانی ئەو گروپانە دەیان کارمەندی ئێمە کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش
بریندار بوون، ژمارەی زۆری تیرۆرستان هێزەکانی ئێمەیان ناچارکردنەوە ئۆپەراسیۆنی
رێکخستنەوە ئەنجامبدەین بە ئامانجی بەهێزکردنی هێڵەکانی بەرگری.