راچڵەكین -
باڵیۆزخانەی عیراق لە دیمەشق داوا لە هاووڵاتیانی عیراقیی نیشتەجێی سوریا دەكات بەپەلە پەیوەندی بە باڵیۆزخانەوە بكەن بەمەبەستی گەڕاندنەوەیان بۆ عیراق.
باڵیۆزخانەكە لە بانگەوازیكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردووەتەوە، داوای لەو عیراقییانەی نیشتەجێی سوریا كردووە كە خوازاری گەڕانەوەن بۆ عیراق، پەیوەندی بە باڵیۆزخانەوە بكەن بەمەبەستی تۆماركردنی ناوەكانیان.
باڵیۆزخانەی عیراق لە دیمەشق ئاماژەی بەوەشكردووە، لەپێناو راییكردنی مامەڵەی ئەو هاووڵاتیانەی كە دەیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ عیراق، سبەینێ شەممە دەوامی ئاسایی دەكەن و هاوولاتیانیش دەتوانن سەردانی باڵیۆزخانەكە بكەن بەمەبەستی تۆكردنی ناوەكانیان و ئاسانكاری بۆ گەشتكردنیان.
بانگەوزاكە لەكاتێكدایە چەندین وڵاتی جیهان داوایان لە هاووڵاتییەكانیان كە نیشتەجێی سوریان كردووە، دەستبەجێ خاكی ئەو وڵاتە جێبهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.