راچڵەکین-
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەڵمانیا بڕیارەکانی لەسەر داوای مافی پەنابەری لە سورییەکان راگرت، تاوەکو یەکلابوونەوەی دۆخی سووریا.
گۆڤاری بارۆنزی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە نانسی فێیزەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەڵمانیا وڵامدانەوەی داوای مافی پەنابەری سوورییەکان رادەگرێت و وتیشی بەهۆی دۆخی"ناڕوونـ"ـی ئێستای وڵاتەکەیانەوەیە.
ئەڵمانیا نزیکەی یەک ملیۆن هاوڵاتی سوریای کە بەشێکی زۆریان لە ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ لە سەردەمی ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا گەیشتنە ئەو وڵاتە.
نانسی فێیزەر وتیشی، "کۆتایی هاتنی ستەمی دڕندانەی ئەسەدی دیکتاتۆری سوریا، پشوویەکی گەورەیە بۆ زۆرێک لەو کەسانەی کە بەدەست ئەشکەنجە و کوشتن و تیرۆرەوە دەیانناڵاند"."
لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "زۆرێک لەو پەنابەرانەی کە لە ئەڵمانیا دەژین، لە ئێستادا هیوای گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان لە سوریا و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەیان هەیە".
هـ . یـ