داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریكا دەكرێت بەپەلە سوریا جێبهێڵن

جیهان

16/12/2024     ژمارەی بینراو 458

 راچڵەكین –  
ئیدارەی ئەمریكا داوا لە هاووڵاتییەكانی دەكات كە تائێستا لە سوریا ماونەتەوە، بەپەلە خاكی ئەو وڵاتە جێبهێڵن، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش رایدەگەیەنێت، دۆخی سوریا تائێستا ناجێگیرەو هیچ پێشبینییەكی بۆ ناكرێت.  

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە پەیامێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردووەتەوە، داوای لە هاووڵاتییەكانی كردووە بەپەلە خاكی سوریا جێبهێڵن، ئەوانەشی بەهەر هۆكارێك ناتوانن لە ئێستادا لەو وڵاتە بڕۆن، خۆیان لە شوێنێكی سەلامەت بپارێزن و نەچنە دەرەوە. 

 وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا دۆخی ئەمنیی ناوخۆی سوریا ناجێگیرەو هیچ پیێشبینییەكی بۆ ناكرێت.  

هەرچەندە نازانرێت ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی ئەمریكا كە ئێستا لە سوریا نیشتەجێن چەندە، بەڵام میدیاكانی ناوخۆی سوریا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی ئەمریكی خۆیان گەیاندووەتە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان لە دیمەشق بۆئەوەی ئاسانكاریی گەڕانەوەیان بۆ بكرێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن